٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٥٨
مردنی سەرۆکی پێشووی رژیمی زایۆنیستی

ناوەندی پزشکیی شێبا(Sheba Medical Center) لە تەلەبیب هەواڵی مردنی سەرۆکی پێشووی رژیمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ شیمۆن پرێز سەرۆکی پێشووی رژیمی زایۆنیستی کە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٣ و چل خولەک بەکاتی خۆجێی مرد.

بەرلەوە، کەس و کاری شیمۆن پرێز، سەرۆکی پێشووی رژیمی زایۆنیستی دوێنێ سێ شەممە ڕایانگەیاندبوو کە ڕەوشی جەستەیی ناوبراو شپرزە بووەو بەزوویی دەمرێ.

پرێزی نەوەد و سێ ساڵان دوو حەوتە لەمەوبەر پاش تووشبوون بە جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.

شیمۆن پرێز، سەرۆکی پێشووی رژیمی زایۆنیستی تاوانگەلێکی وەک سەرکوت کردنی ئینتفازەی گەلی فەلەستین، ئاوارە کردنی بەسەدان هەزار فەلەستینی وکوشت وبڕی قانای لەکارنامەی دژە مرۆیی خۆیدا تۆمار کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310